ئەی فلس ڕۆحی ڕەوانم تۆی پەنا و پشتی هەژار

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی فلس ڕۆحی ڕەوانم تۆی پەنا و پشتی هەژار  (1941) 
by موفتی پێنجوێنی
ئەی فلس ڕۆحی ڕەوانم تۆی پەنا و پشتی هەژار دەستگیریی عالەمی مردوویش ئەخەیتە ئیش و کار
نەک منی پەڕگەندە وا ئەمڕۆ کە زانیم قەدری تۆ زاهیدیش بۆ تۆیە بیللاهی کە وا ئەخزێتە غار
من لە ئەشرافیش ئەپرسم پێم ئەڵێ خاکت بە سەر بێ فلس ناچێ بە فلسێ سەد شەرەف سەد بوونی پار
چاکە بمبەخشی لەمەوبەر نەمئەزانی قەدری تۆ ئێستە تۆم ناسی کە خۆم بینی لە هەر کووچە و کەنار
چەندە بێ بایەخ لەمەوبەر تۆی هەبوو ناوی نەبوو بۆت حیساب کەم ئێستە ئەشرافن هەتا دووسەد هەزار
هێزی تۆ گەر پشتیوان و یارمەتیدەر بێ ئەکا حوکمی میر و بەگلەر و ئاغا لە دێهات و لە شار
ئەی فلس لای هەرکەسێ بی هەروەکوو لێفەی خەوی دایئەپۆشی گەر ببێ عەیبی بە خەروار و تەغار
ئەی فلس تۆ حیلەشەرعیت خستە ناو مەیدانەوە دەس لە قانوونیش ئەکێشی وەک تریفە جاربەجار
گەر بچیتە باخەڵ و گیرفانی تێر سەیرت بکا ڕاست و ڕێکوپێکە پیرێکی قەدیمی چەوت و لار
گەر نەبی لای گەنجی تازەی پێگەیشتوو بێ گومان وەک فەنەر ئەشکێتە یەکسەد قامەتی هەروەک چنار
ڕادیۆ و ئاو و گڵۆپ و باخی حەوشت پێ ئەکەن ڕاستە هاوینیش ئەگۆڕی سەوز و فێنک وەک بەهار
هەر کەسێ تۆی بێ نەجیب و خانەدانی پێ ئەڵێن وەک ئەرەستۆ تۆی دەوابەخشی نەخۆش و شێت و هار

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse