ئەی عەزیزی حەزرەتی پەروەردگاری بێ ڕەفیق
Jump to navigation
Jump to search
ئەی عەزیزی حەزرەتی پەروەردگاری بێ ڕەفیق | قوتبی عالەم، پیری دانا، یوسفی میسری تەریق |
خوسرەوی دەروێش کیسوەت، سەروەری قەیسەر غوڵام | ئەفسەری شاهانی عالەم، مورشیدی خاقان ڕەفیق |
دین نەما بوو بێ وجوودت، دین بەتۆوە نەقشی بەست | دین نگین،تۆ بووی بەخاتەم،ئەو موسسەجەع،تۆ عەقیق |
هەر غەریقێ یادی تۆی بێ، غیرەتت مەللاحە بۆی | گومڕەهی ساحیل نشین بێ، یاد و زیکری تۆ غەریق |
حەنزەلە؛ بێ شەربەتی میهرت لە مینوو سەلسەبیل | سەلسەبیلە بێ مەزەی قەهرت لە مینادا ڕەحیق |
فەیزی تۆ باران و مونکیر کوێر و خوبسی دڵ قوڕاو | هەڵخلیسکێ پێی ئەگەر مەسموعە پێم عوزری زەلیق |
دین و ئیرشاد و تەریقەت، هەر بەتۆ شایستەیە | وەک بەشانی حەزرەتی سەیید، ڕیسالەت بوو حەقیق |
کەی دەگا قوربان بەپایەی عولوی کاخی هیمەتت | وەهم و فکری هەردوو عالەم، گەر ببێتە مەنجەنیق |
وەسفی نووری عەرش گیرت، دێتە تەشریح و بەیان | گەر لە هاوەندا بەسەنعەت پەرتەوی مەهـ بێ سەحیق |
نەقشبەندی بێ میسال و قادری قودرەت بەدیع | تۆی لەسەر پەردەی بەقا، کیشا بەئەخلاقی خەلیق |
ساحیبی خولقی جەمیل و داوەری حوسن و جەمال | میهرەبان و خۆش زبان و ڕەحم کردار و شەفیق |
کەم تەکەببور، بێهەوەس، خاڵی لە نوقسان، پڕ کەماڵ | دڵ قەوی، مونکیر قەوی،فیترەت عولا، فیکرەت دەقیق |
گەوهەری زاتت سەنای نایێ بەدەریای فیکرەتم | فیکری من غەوواسی نادان، بەحری جودی تۆ: عەمیق |
دەم بەدەم شادان و خوڕەم بی، ئیلاهی بێ مەلال | وەک لە ئەبری بەهمەنی، خەندانە نەسرین و شەقیق |
دوو کەسن قوربان لە مەحشەر، ببیە شافیعیان ئەگەر | یەک: ئەدەب، بدەی قەدیم و یەک: سەنا خوانت «حەریق» |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
- The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
- The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
- Photographic or cinematographic works.
- In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.
Public domainPublic domainfalsefalse