ئەی شەکەر لەب، شاهیدی شیرین کەلامی شۆخ و شەنگ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی شەکەر لەب، شاهیدی شیرین کەلامی شۆخ و شەنگ  (1936) 
by ئەدەب
ئەی شەکەر لەب، شاهیدی شیرین کەلامی شۆخ و شەنگ دەم قەشەنگ، پەرچەم قەشەنگ، ئەو خاڵی دەوری دەم قەشەنگ
ڕوومەتت وەک دوو گوڵی گەش؛ لەب وەکو یەک غونچە گوڵ گەردەنت بەللوری بێ غەش، دەم دەهانی شەنگی شەنگ
بۆ دوو زوڵفی نافەبار و لێوی لەعلی ئەتڵەست شۆڕشت خستە تەتار و بوویە ئاشووبی فەرەنگ
جامی زەهری تەڵخی تۆ، بەو شەرتە خۆت بیدەی بەمە کێیە ڕوو ترشیی بکا، ئەم جامە شەهدە، یا شەرەنگ؟
زەخمدارانی خەدەنگت، گەر دەفەرمووی: بێ سەدان زەخمیان وا کارییە، ناگاتە سەریان کەس بەدەنگ
نازی دڵ وەک شیشە و سەختیی دڵت وەک سەنگی سەخت کێیە غەیری من؛ بەدەستی خۆی بدا: شیشە لە سەنگ؟
ڕاستی، تا زوڵفی بەتاتای چەنگیی تۆ نەگرم بەدەست ڕۆژ و شەو ناڵەی حەزینم، دێتە گوێت؛ وەک دەنگی چەنگ
ئەی ئەدەب، تۆ خۆت بەسەیدێکی شکاری بگرە، تا: دوو برۆی قەوسی کەمان و تیری چاوان بن؛ خەدەنگ

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse