ئەی شێخی تەکیەزل و خانومانی دین بچووک

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی شێخی تەکیەزل و خانومانی دین بچووک  (1969) 
by سابیری
ئەی شێخی تەکیەزل و خانومانی دین بچووک وەی پیری دەعیەزل و گرانجان و عەقڵ سووک
بۆ مەنفەعەت ئەچیتە پێشەوە برا گەورەکەم ڕۆژی سەخا ئەکەویتە دووا وەک برابچووک
ئەمڕۆ بە باڵ و پەڕی دەوڵەمەندی ئەفڕی و سبەی باڵ و پەڕت لە دۆزەخا ئەبێ هەڵەپڕووک
چونکە خودا گرانی و حوڕمەتێکی دا بە تۆ لائیق نییە بڕوانییە ئێمە بە چاوی سووک
سەد کە ساحیبی دینار و دەرهەم و شەوکەتی وێرانە باغ و زەراعەتی دینت بە دووک و شووک
هەرچەندە گفتوگۆم خۆش نییە لە کن عەوام بۆ عیللەتی دەروون خاسترە لە حب الملوك
باوەڕبکە قسەکانم هەموو کۆک و بێ غەشە گەر عەیبی لێ ئەگری وەرە بکۆکە چرووک
هەرچی بڵێم بە قەوم و بێگانە فوجئەتەن ئامادە لەسەر چۆک و ئەمدەنە بەر چەپووک
هەر پووکەپوکتە گوێزی پووک ناشکێ بە پووک ئەی پیری سەرسپی سووکەسووک مەکە لە دەوری بووک
خامۆش سابیری کە نەسیحەتشنەو نەما نووسراوی خۆت بشارەوە مەزرووف و سەر بلووک!

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse