ئەی شاهـ تەماشا کە لە دەرگاهی تۆ دەروێش
Appearance
| ئەی شاهـ تەماشا کە لە دەرگاهی تۆ دەروێش | کەوتوونە هەموو بێ خەبەر و عاجیز و دڵڕێش |
| بۆ خاتری ئەو شەوکەت و شۆخیتە کە عالەم | هاتوونەتە خزمەت قەدەمت جوملە کەم و بێش |
| بێ بەرگ و نەوا موستەحەق و واجب الاحسان | هەریەک لە وڵاتێکەوە هاتوونە کەمەندکێش |
| هەر ڕۆح و دڵە بیکەمە قوربانی بەری پێت | بێجگە لەمە هیچم نیە خۆ بیکەمە پێشکێش |
| لەم حوسنە زەکاتی بە مەساکین و فەقیران | ئیعتا کە بە کوێرایی ڕەقیبانی بەدئەندێش |
| بێ جەژنی ویسالت بە خودا نەبووە و نابێ | ئازاری دڵ و زامی جیگەر ساکین و ساڕێش |
| خاکی قەدەمت تا نەکەمە سوورمەیی چاوم | دڵ سەبر و قەراری نییە وەڵڵاهی کەم و بێش |
| مێروولە هەموو تالیبی خەرمانی فەلاحن | لابود لەکن بوونی عەسەل حازر ئەبێ مێش |
| سووتاندمی لەولاشەوە یارم ئەگەزێ لێو | یەعنی کە مەناڵێنە لەبەر دەرد و غەم و ڕێش |
| من سائیل و موحتاجم و تۆش شاهـ و ئەمیری | خێرێکە بە تەقلیدی ئیمامانی لەمەوپێش |
| یەعنی قەدەمێ بێنە سەرینم کە نەخۆشم | ئیحسانە برینی جگەر و دڵ بکە سارێش |
| جانا وەرە با جەژنی ویسالی تۆ ببینم | شادم کە نەجاتم دە لە دەستی ئەلەم و ئێش |
| تا زولفی سیاهی تۆ پەناهی دڵی من بێ | باکم نییە بێ شوبهە لە سەد ئەژدەری پڕ نێش |
| هەرکەس وەکوو سابیر کە زەدەی دەستی پەری بێ | مەجنوونە، جگەرخوونە، دڵ توونە، جەفاکێش |
| فەرموو بە دڵ و جانەوە ئامادەیە سابیر | جانا بە خودا بێجگە لەمە نیمە کەم و بێش |
| سابیر تۆ ئەگەر عاشقی لەم دەردە مەناڵە | ئەو شۆخە جەفاپیشەیە تۆ دەرد و جەفاکێش |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|