ئەی شافیعی ڕۆژی مەحشەر دەستی من و دامانی تۆ
Appearance
ئەی شافیعی ڕۆژی مەحشەر، دەستی من و دامانی تۆ | ڕوو سیاهـ و پڕ گوناهم دێمە حزوور دیوانی تۆ |
تۆ مەحبوب و هەم ئەقدەسی، من ئەسیم و شەرمەزار | غەرقی بەحری مەعسیەتم دەخیلی تۆم ئامانی تۆ |
شیفای دەردم لە لای تۆیە ئەی ڕەحمەتەن للعالەمین | خۆت ئەزانی و چارە سازی دەردی من و دەرمانی تۆ |
نییە شیفای دڵی زارم، ڕوو سیاهو بێ قەرارم | مەگەر بۆ خۆت بکەی چارەم یا پادشای گەیلانی تۆ |
دڵ حەزینم هەر وەکوو نەی بۆ فیرقەت ئەناڵێنێ | ئینتیزاری لوتفت ئەکەم، عاشقی تۆم حەیرانی تۆ |
من عاشق و حەیرانی تۆم، ئەی سەیدی مەولای من | دەرکراوو دەربەدەرم لەسەر خوان و ئەیوانی تۆ |
لە دیوانی ئیتاعەتا مەزڵووم کوێری بێ گۆچانە | ڕێنما و عەسای دەستم لوتفی تۆیە و ئیحسانی تۆ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|