ئەی سەییدی سەرداری من

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی سەییدی سەرداری من  (1967) 
by عاجز
ئەی سەییدی سەرداری من، ئەی مەحڕەمی ئەسراری من ئەی ئەحمەدی موختاری من، سەڵات لەسەر توو یاری من
موددێکە هیجر و ماتەمە، تاکەی بمێنێم لەم غەمە هەر وەکو جاران کۆلەمە، با بەس بێ ئینتیزاری من
لوتفێ بفەرموو سەروەرم، شافیعی ڕۆژی مەحشەرم هەر تۆی لە گەرما سێبەرم، شاهی عالەم سوواری من
مەعلوومە قەدری تو عەزیم، عیسایی ڕوح، موسای کەلیم ڕوتبەی ڕەسوولانی کەریم، سەبەب ئەتۆی نیگاری من
مەلائیکەی موقەڕڕەبین، عالەمی عولوی و سەرزەمین هەتا بە ڕۆژی ئاخەرین، خوددامی تاجی داری من
لە فەوقی ئەو خودایە بەس، ناگاتە جێی ئەو شایە کەس لە عالەمی جودایە بەس، لوئلوئی جەوهەرداری من
نووری بناغەی عالەمە، بۆ ئەنبیایان خاتەمە ئادەم لەبەر وی ئادەمە، تەحقیق بکەن گوفتاری من
نائیبی وی بوون موڕسەلین، هەر یەک لە قەومێ داوەرین ئەمما ئەوی بۆ عالەمین، بە عام هەنارد غەففاری من
نووری لە ئادەم پشت بە پشت، هەتا بە عەبدوڵڵا گەیشت هەم ئامینەی حۆری سروشت، مەحفووز بوو توڕڕە داری من
مزگێنی بۆ حەلیمە بێ، شیرخۆری ئەو یەتیمە بێ هەرزانی لەو ئیقلیمە بێ، هەم شیری زۆر بێ جاری من
چەند جار مەلائیکەی خودا، شەقیان کرد سینگی بولهودا حەززی شەیتانیان کرد جودا، کردیانە گوڵ گوڵزاری من
ئەوجا کرا بە پێغەمبەر، بەیانی کرد ڕێی بێ خەتەر چەند موعجیزاتی خستە دەر، قوڕئانی گەوهەر باری من
چەند موشریکان دیتیان بە چاو، لۆی شەق دەبوو مانگی تەواو لە موشریکی نەبوون بڵاو، گوێیان نەدا نازداری من
چەند جار دەیانگۆت شاعیری، کازیب و کاهین ساحیری هەر چەند دەیانکرد ماکیری، حیفزی دەکرد سەتتاری من
ئەمما ڕەسوولی موستەفا، گوێی خۆی نەدا جەور و جەفا دوعای دەکرد ساحێب وەفا، غازیب نەبێ قەههاری من
پاشان بە ئەمری موستەعان، هیجرەتی کرد بە عیزز و شان بۆ لای مەدینە بوو ڕەوان، لەگەڵ ڕەفیقی غاری من
کوففار و شەیتانی لەعین، هاتن لە دوویان چین بەچین هەتا لە غارێ داوەرین، ئەو غاری پڕ ئەنواری من
کە دیتیان تەونی عەنکەبووت، کۆتر لە هێلانە بە جووت گەڕانەوە لە فایدە ڕووت، نەیان دەدی سالاری من
کە هات سوڕاقە زۆر بە تاو، هەڵیکوتا سەر هەردوو لاو دەیدی وەکی قاڕوون بە چاو، ڕەحمی نەکرد بە یاری من
ئەو مەڕی دایکی مەعبەدی، کە پێشان شیریان لێ نەدی هەر دەستی دایێ ئەحمەدی، بوو بە ڕووباری جاری من
حەمزە و ئەبوبەکری سددیق، فاڕوق و عوسمانی حەقیق بە موئمینی دەبوون ڕەفیق، لەگەڵ شێری شکاری من
عاجز فەقیری ئوممەتە، سائیلی بابی ڕەحمەتە هەر چاوەنۆڕی هیممەتە، بۆ دەفعی ناڵە و زاری من

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse