ئەی سەید خەلیل سەرداری سەران

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی سەید خەلیل سەرداری سەران  (1965) 
by مینە جاف

لە قەبرستانی سەید خەلیل

ئەی سەید خەلیل سەرداری سەران سەیرانگە و خاوگەی میران و شێران
ئیسە ئەزانم چی لە دەورتە چەن شۆڕەسوار لەبەر قەورتە
ئیمڕۆ من هاتم بۆ سەیرانەکەت گوڵ و گوڵزاری سەر قەبرانەکەت
هەموو پێم ئەڵێن بە زوانی حاڵ تۆ دڵخۆش مەکە بە دونیای بەتاڵ
هەر گوڵێ لێرا کە زەرد و سوورە یا ئاڵ و شین و بەنەوشە و مۆرە
ڕیشەی لە جەرگی نەوجەوانێکە ئاوی لە خوێنی حوکمڕانێکە
هەر پەڕەی گوڵێ تەڕ و ئاودارە لە سەر ڕوومەتی شۆخی نازارە
ئەو بەڕەزایە پەخش و چین چینە پەرچەمی خاوی شۆخی شیرینە
هەر نێرگس کێشی مەست و مەخموورە دیدەی شۆخێکی گەردەن بلوورە
ئای چەنمان دیوە پۆلی نازاران گەل گەل ئەهاتن گشت چاو خوماران
بە خۆشی و فەرەح بێ پەروا و ئازاد گشت هەڵ ئەپەڕین لەم بانە دڵشاد
چەن شەهریار و یا چەن حوکمدار یا چەن ئەمیرێ شۆخی شۆڕەسوار
ڕاویان ئەکرد لەم بانە بێ باک ئیسە لە ڕاوگا کەوتوون بوون بە خاک
نە سەیران کەر و نە ڕاوکەر ماوە هەمووی وەکوو یەک لاشەی ڕزاوە
تۆ ئەبێ بۆ چی دڵخۆش کەی ئەمڕۆ وریات ئەکەی تۆ بە خوا بێ درۆ
وە حەمەد پاشا ئەگەر هەڵ کەوێ بە هەزار سوارۆ ئەگەر سەر کەوێ
سەد ساڵ عومرت بێ بە حوکمرانی یا بچیتە سەر تەختی بابانی
ڕۆژێ هەس گەردوون ئەبێتە سەییاد ڕۆحت ئەکێشێ هەر وەکوو جەللاد
کاتێ ئەزانیت هاتوویتە ئێرە لاشەت لە ژێری دوو بەرد ئەسێرە

1936/2/5

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse