ئەی سەنەم تا کەی بناڵم من لە دووریی ڕێ و خێ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی سەنەم تا کەی بناڵم من لە دووریی ڕێ و خێ  (1967) 
by عاجز
ئەی سەنەم تا کەی بناڵم من لە دووریی ڕێ وو خێ بەس بە ناحەق پێم نیشاندە غەین و ڕێ وو بێ وو تێ
غوربەتیش یەک جار وەها زوڵمە لە عاشق چاوەکەم مروەتت بێ پێم بفەرموو ڕێ وو حێ وو میم و تێ
ڕەحمەتت وەسلە لە بۆ من ئەی گوڵی باغی ئیڕەم تۆم بەسە حەتتا لە باتی حۆری جیم و نوون و تێ
جەننەتی من قامەتی سەروی تووە و گوڵزارەکەی پڕ لە نارنج و لیمۆیی سین و یێ وو نوون و هێ
سینە پڕ سۆزە لە تاووت وەک سەماوەر وا لە جۆش وا نەزیک سوتانەکەم کە، ئەلف و ئەلف و گاف و ڕێ
ئاگری عیشقت لە بۆ من ئەستەمە ئەی دڵبەرم زێدە گەرمە مەیلی وەسلی حێ وو سین و نوون و تێ
حوسنی تۆ بێ شک گەیشتە حەدد و میقداری نیساب موستەحەققم بێنەحیسسەی زێ وو کاف و ئەلف و تێ
بۆ زەکاتی باغ و بێستانی جەماڵت هاتووم نامەوێ زیاتر لە حەققی شین و ڕێ وو عەین و یێ
پڕ خرۆشە دڵ وەکو بولبول لە دەوری غونچە گوڵ جارێ دڵ خۆش کە حەبیبم عەین و ئەلف و جیم و زێ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse