ئەی سەر بەسە تاکەی لە سەرت ماوە جەهالەت
Appearance
ئەی سەر بەسە تاکەی لە سەرت ماوە جەهالەت | چاو هەڵبڕە نەختێ بە سەد ئەحواڵی قەباحەت |
حەیوانی ئەگەر جێ لەوەڕی خۆش و مورادە | یا گەر بەشەری بێرە سەفی عیلم و دیرایەت |
کەی کوفرە ئەگەر فێری بی سنعەت و حیکمەت | کەی مەنعە لە تۆ هەر دوو بە ئاسار و بە ئایەت |
دەس هەڵئەبڕی دەفعی نەبووتی بە دوعا کەی | ئاسانە ببارێ بە دوعا نەبووە بە عادەت |
بایع نییە خالق کە ڕزق بەیع و شیراکا | نایدا بە کەسێ دەنکە برنجێ بە عیبادەت |
وەک نانی دزی حیزییە ژینێ بەم و بەو بێ | هەر چەندە کە بنوێنێ دووسەد کەشف و کەرامەت |
تەعقیبی غەرەز ناکەم و دوژمن بە کەسێ نیم | نادانە نەقیزە ئەوی دانایە ئیشارەت |
چاکتر لە دووسەد خەڵوەکەشی تەکیەیە مەعلوم | یەک لوقمە بە دەس بێنێ بە ڕەنج و بە کەسابەت |
چەند ساڵە ئەتۆ باسی ئەکەی سووڕەتی دەججال | مەدحی کەرەکەی نایەتە تەحریر و کتابەت |
تەرسی وەکوو باسی ئەکەی هەر وەکوو خورما | قابیل بە هەموو مەجلیسە پڕ زەوق و حەلاوەت |
ئەوسافی گەلێ زۆرە فەراغەت نییە بۆ من | پیاوێکی ئەوێ فارغ و بێکار و بەتاقەت |
دەشتێکی ئەوێ ڕۆژی حەشر کاکە لە شاما | سەیرانە لەبۆ بێ غەمی مەیدانیی قیامەت |
چەند وەختە کە ئەم ڕەنجە لەگەڵ ئەم کەرە ئەیدەن | کام کافری هێناوەتە سەر دینی هیدایەت |
واعیز غەزەلم تۆ بی خوا کامی درۆیە | بەس بم کە بەجێی تەعنە و تەحقیر و مەلامەت |
موفتی سەبەبی خزمەتە بێ حورمەتە دایم | بیخاتە دەس کێ بە هەوەس داد و شکایەت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|