ئەی زوڵفی کەچت، مایەیی ئاشووبی دوو عالەم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی زوڵفی کەچت، مایەیی ئاشووبی دوو عالەم  (1936) 
by ئەدەب
ئەی زوڵفی کەچت، مایەیی ئاشووبی دوو عالەم وەی خاڵی لەبت، دانەیی پابەندیی ئادەم
میهری قەدت، ئاسایشی عوششاقی جەفاکێش یادی ڕوخت؛ ئارامی دڵی پڕ خەمی دەرهەم
زەخمێ لە دڵم کارییە، گەر تیری نیگاهت سەد شوکر کە ئەو دیدەیی بادامتە مەرهەم
مەفتوونی دوو خاڵی لەبی لەعلم، کە بەتەشبیهـ جووتێ حەبەشن، ساکنی سەر چەشمەیی زەمزەم
نوتقی شەکەرت؛ شاهیدی شەهدی دەمی تۆیە ئیعجازی مەسیحایە، گەوای عیسمەتی «مەریەم»
سەد خۆزگە بەوەی جارێ؛ وەکو دەستەیی گێسوو دەستێ لە قەد هاڵێنم و دەستێ لە ملت خەم
هیجرت؛ کە مەماتی مەیە هەر ساتێ لە تەرزێ وەسڵت؛ بەخودا تازە حەیاتە بەمە، هەردەم
زیبەندەیە ئەمڕۆ کە بڵێن شاهی بتان تۆی چونکە هەموو دەم حیشمەتی شاهیتە فەراهەم
موژگان: سپەهـ و غەمزە: کەماندار و برۆ: تیغ گێسوو: زرێ و قەد: عەلەم و توڕەتە: پەرچەم
پاتەختی شەهی حوسنت و تەختیشە غروورت ئەو ناز و کرێشمەی کە هەتە؛ ئەفسەر و خاتەم
کێ بێت و بدا: قەهقەهەیی جامی دەمی تۆ یەکدەم؛ بەهەموو موڵکی «کەی» و مەملەکەتی «جەم»
مەنزور لە عەمری ئەدەب، ئەو ساتە؛ نیگارا سێوی زەقەنت بگرم و ماچێکی دەمت کەم

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse