ئەی زوڵفی دڵارام، عەجەب پڕ شکەنی تۆ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی زوڵفی دڵارام، عەجەب پڕ شکەنی تۆ  (1936) 
by ئەدەب
ئەی زوڵفی دڵارام، عەجەب پڕ شکەنی تۆ گەر پڕ شکەنیشی، عەجەب دڵشەکەنی تۆ
سەر تا بەقەدەم، پێچ و خەم و چەنبەر و حەڵقەی ئەمجارە بەهەر حەڵقە، دوو سەد مەکر و فەنی تۆ
وەک عەقرەبی جەڕاڕ و لە قورسی قەمەرە جێت وەک ئەفعی خوێنخوار و بەهەشتە وەتەنی تۆ
وەک: سونبولی تاتا و لەمە بوویتە: کورتەک وەک: عەنبەری سارا و لە گوڵ پیراهەنی تۆ
گەر هیچ شەمەنێ والەی زیبا سەنەمێ بێ حەققا، کە بەڕووی ئەو سەنەمە، وەک شەمەنی تۆ
گەر نافە دەگەڵ لەعلی یەمەن، زادەی کانن ئەڵبەتتە هەر ئەو نافەیی کانی یەمەنی تۆ
گەر سورەتی «شیرین»، دڵەکەی کۆهکەنی سەند لەو سورەتە شیرینە، دڵی کۆهکەنی تۆ
چی تۆ! چ کەسی! هەر دەمە ڕەنگێ دەنوێنی ساتێ وەکو: تاووس و دەمێ وەک: زەغەنی تۆ
گاهێ لەسەر ئەو چاهی زەنەخدانە، تەنابی گاهێ لە ملی عاشقی شەیدا، ڕەسەنی تۆ
بەو تیرەگیی چیهرە و بەو سەفوەتی ماوات کفرێکی مەگەر چیرە؛ بەدڵ «بولحەسەن»ی تۆ!
یا: دڵ دەدزی، یا: لەمە ئیمان دەڕفێنی ئەی زەنگیی پەتیارە، مەگەر ڕاهزەنی تۆ!؟
نا شەهدی موسسەفای و نە قەندی، نە شەکەر، بۆچ بەو غایەتە شیرین، بەهەموو ئەنجوومەنی تۆ!
بێ ناوەک و بێ خەنجەر و بێ شەشپەڕ و بێ تیر هەمڕەزمی دووسەد بێژەن و سەد تەهەمتەنی تۆ
سەححاری و مەککاری و عەییاری و غەددار هەر حیلە و هەر پیلە و هەر شێوەزەنی تۆ
داوێکی ئەتۆ، بانەدراوە بەدوو عالەم کوا بادەدرێ بەو دڵی بێچارە، بەنی تۆ!
هەردەم ئەدەبا بێتە سەر ئەوسافی نیگاران لایەق بەوەیە؛ پڕ گوهەری کەن: دەهەنی تۆ


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.