ئەی زوبان وەک بلبلی گۆیا وەرە مەیدانەوە
Appearance
بۆ «پیرەمێرد» لە سوپاسی شیعرەکانی «دووانەکەی شوێن ماڵەوە»
ئەی زوبان وەک بلبلی گۆیا وەرە مەیدانەوە | چەن گوڵی ڕەنگین بەرە دیوانی کوردستانەوە |
بیکە نەزمی مەدح و تەعریف و تەشەککور نامەیێ | بۆ ئەدیبی زۆر نەجیبی داهیەی عەللامەیێ |
نوکتەزانی پڕ بەیانی دوودمانی خانەدان | پیری مەشهوور حاجی تۆفیق تاجی دەستەی شاعیران |
عەرزی ئیخلاس و ئیرادەت کە لە ڕووی ئینسافەوە | چون وەکیلی تو و لە لایەن میر و عێلی جافەوە |
بێژە ئەی پیری زەمان فەرزە تەشەککور کردنت | بۆ هەموو جافێ لە حاڵی ژین و پاشی مردنت |
یەک بە یەک مەمنوونی لوتفی تۆین و شوکری تۆ دەکەین | بەم سوپاسە تا قیامەت بەحس و گفت و گۆ دەکەین |
هەم ئەزانین گەر زوبانێکمان ببێتە سەد زوبان | شوکری کردارت بە ئێمە ناکرێ شەرح و بەیان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|