ئەی دەلیلی بێ دەلیل و ئەی نەوایی بی نوا
Jump to navigation
Jump to search
ئەی دەلیلی بێ دەلیل و ئەی نەوایی بی نوا | ئەی ئەمیری بێ ئەمیر و ئەی خودایی بێ خوا |
ئەی شەهەنشاهی سەری دین هیمی موڵکی لامەکان | حامیی بێ مەرجەع و ئەی مەرجەعی گشت ئیلتیجا |
دەستگیری زومرەیی داماو و مەحزوون و زەلیل | هادییی بێچارەیی ئەوگاری بێ پشت و پەنا |
مەڵهەمی زام و برینی کاففەیی خوێنی دڵان | شەربەتی تەسکینی ئاری جەرگی پڕ سۆز و سزا |
ئەی کلیلی پێوەن کراوی ئێش و خەم | شەفیی بیماری مەعلوول و دەوایی بێ دەوا |
ڕابەری ئاوارەیی سارایی پایانی دەرد و ئیلتجا | لۆکسی ڕێگەی وێڵی هەردەی زوڵمەت و کەرب و بەلا |
بۆ ڕجا دێنمە تکا، تا بۆم تکاکار بێ لەلات | شوعلەیی نوور و سەفای سیمایی زاتی مستەفا |
بمکە خاتر تاعەت و تەسدیق و تەقوایان هەموو | کافەیی ئەسحاب و ئەهلی بەیتی بێ بۆغز و ڕیا |
ئاگرینم، دڵ برینم، چاو نمینم، پڕ گرین | بێ موعینم، دڵ خەمینم، ئێش لە لام بێ ئینتیها |
گەستە جەرگم، خەستە مەرگم، زامە بەرگم، خوێن خۆراک | زاردە ڕەنگم، قەتعە دەنگم، زۆر بە تەنگم ڕەببەنا |
سا بە ڕەحمی خۆت خوایا، چارەیی ئەم کارە کە | غەیری تۆ لای کێ بچێ مینە، دە هاوار هادیا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse