ئەی دڵ وا دیارە باوت نەماوە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی دڵ وا دیارە باوت نەماوە  (1965) 
by مینە جاف
ئەی دڵ وا دیارە باوت نەماوە کەیفەکەت ڕیشەی لە بێخ کێشاوە
بە یەکجار سووریت لە ڕوو بڕاوە دەڵێی کۆترێکیت باڵت شکاوە
تو خوا پێم بڵێ چیت لێقەوماوە
ئەی دڵ دەبدەبە و دەزگاکەی جاران پۆلی یەکگرتووی بێ خەمی یاران
بەزم و دیوانی میر و سەرداران تەرفەنەی کام لان وان لە کام شاران
چییان بە سەرهات دەنگیان نەماوە
ئەی دڵ کۆمەڵی یارانی ناودار سام و شەوکەت و زەمزەمە و ویقار
نەوەی سەرداران وە ناز و نازار ڕاستم پێ بڵێ کەوتنە کام دیار
بۆ لە گشت لایێ شوێنیان بڕاوە
دەنگی هات هاتی قوشچی ڕاوەباز شریقەی بڕنەو شوێن گەلی بەراز
کۆڕەی کە حێلەی ناو سوپا و ڕێواز هاڕەی شام ڕەخت و درنگەی تەپڵی باز
ڕۆیین بە بێ شوێن سەریان نەداوە
ئەی دڵ حەلقەی بەزم قەومان و خوێشان تیپ و سوپا و سان لەشکر ڕاکێشان
دەستەی تورمە پۆش دایم لە دیوان شۆڕە سوارانی شێری ڕووی مەیدان
گوم بوون و چوون و باویان گۆڕاوە
ئەی دڵ کۆمەڵی یارانی سەربەرز کۆنگرەی شادی و خۆشی لە سەد تەرز
دیوانی شەوان بێ ترس و بێ لەرز دەنگی گیرودار سەردارانی مەرز
بۆیە گشت ڕەنگی ناویان کوژیاوە
ئەی دڵ ئەو دەورە دەورانی تۆ بوو دەوری دڵخۆشی و سەیرانی تۆ بوو
ڕۆژم زەمزەمەی خوێشانی تۆ بوو هەر ئەو سەردەمە مەیدانی تۆ بوو
بە خوا ڕویشتوو نایەتە دواوە
ئەی دڵ ئەو شادی و سەفا ئە کوێ چوو ئەو خۆشی و سەیر و ڕەفا ئە کوێ چوو
ئەو شەرت و قەولە و وەفا ئە کوێ چوو ئەو دەورەی دوور لە جەفا ئە کوێ چوو
لە لای ئێمە ڕۆی کەوتە کام لاوە
ئەی دڵ ئێستە کە ڕوو لە خودا کە ڕوو لە بارەگای لای بێ هەمتا کە
بە ناڵەی دڵەی شەفەق داوا کە گرد بوونەوەی گەل تۆ تەمەننا کە
بڵێ گشت شاد بن لە جێگا و ماوە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse