ئەی دڵ بە بەڵا سابیر و خوشنوود و ڕەزا بە
Appearance
| ئەی دڵ بە بەڵا سابیر و خوشنوود و ڕەزا بە | یاتاغی هەموو غوسسە و قەڵغانی قەزا بە |
| بێ یادی خودا عومر بە زایع مەدە سۆفی | شێرانە لەگەڵ ڕێویی نەفسا لە غەزا بە |
| قاپی ئەگری یەعنی ڕیازەتمە بەڕۆژووم | سەر قاپی پڵاو زیرە و کشمیش و کەبابە |
| شەو ئێشکی بێشک ئەگری و گریە چ حاسڵ | گریانی کوڕت ڕاستی ئەڵێ: بابە کەزابە |
| تەسبیحی دەس و وێردی زوبان ناوی خودایە | دونیا بە دەس و دەم مەگرە خوویێ خەرابە |
| هەرکەس لە خودا غافڵ و مەغروورە لە دونیا | مەحروومە لە دونیا و قیامەت لە عەزابە |
| فەرقی چییە ئینسانی دز و شەخسی موبەزیر | هەردوو لەسەر ئەم چەوتییە بەدنام و کەزابە |
| سابیر مەکە ئیسراف و مەبە یاری درۆزن | هەر لەحزە لە خەوف و خەتەری ڕۆژی جەزا بە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|