ئەی دڵبەری
Appearance
ئەی دڵبەری قەد عەرعەری سەرداری هەموو شۆخ | مەحبووبی هەموو عالەم نازداری هەموو شۆخ |
یەک نوکتە لە ئەسراری نەزاکەت بنوێنە | وەک بەختی ئەمن ڕەش بکە بازاڕی هەموو شۆخ |
تۆ دڵبەری عەییاری لە بازاڕی تەماشا | باجگیری لە هەر سەڵتەنەت و باری هەموو شۆخ |
تیری نیگەهی چاوت ئەگەر مەیلی عەدەم بێ | وێرانی ئەکا یەک نیگەهت شاری هەموو شۆخ |
ئوستادی قەدەر ڕەسمی قەدی تۆیە لە دەسیا | بۆیە کە وەها لەت لەتە پەڕگاری هەموو شۆخ |
زوانەی گڕی دووریتە دڵ و جەرگمی سووتان | بێ باکە دڵم بۆ شەڕەی ناری هەموو شۆخ |
مەستانە سیفەت ڕوو ئەکەمە چۆڵ و بیابان | خۆم دوور ئەخەمۆ ئەمڕۆ لە ئاساری هەموو شۆخ |
بێ تامە برا شیعری من و نیکتەیی قانع | بازاڕی نەما دەفتەر و ئەشعاری هەموو شۆخ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|