Jump to content

ئەی درهەم و ئەی دینار

From Wikisource
ئەی درهەم و ئەی دینار (1952)
by فایق زێوەر
304932ئەی درهەم و ئەی دینار1952فایق زێوەر
ئەی درهەم و ئەی دینار تاقانەی کۆشک و تەلار
هێزی بەردڵی هەژار شەمامەی یار و ئەغیار
هەڵسووڕانی ئیش و کار لە خۆتان دێ بێ ئازار
شیرینیی ئێوەی نازدار کێوی دێنێتە ژێر بار
من ناڵێم دووسەد هەزار بەڵام دیناری شینکار
کە ڕووی تێ کردی یەکجار ئەتبا دیارە و دیار
ئینسانێکی نالەبار هیچ نەزان و بێ دەمار
هەروەک ئەفەندیی ناوشار بۆت ئەکا بە خوێندەوار
هەر پارەیە بێ شومار ئەیبەخشن میر و توجار
بۆ ژیانی بێ غوبار قەڵایەکە پڕ نیگار
دوژمنێکی هەرزەکار کە ژینت لێ بکا تار
بۆی بەرە وەکوو سەردار ئیتر ئەژیت بەختیار
ئەی دەوڵەمەندی ناودار پێی ڕابوێرە بە ویقار
بەڵام وریابە جار جار لای خوا نەتکا شەمەزار
ئەی گەنجی لە گیان بێزار ژیر بە و بەهۆش و بەکار
پارەی خزم و کەسوکار نەتبا بۆ کۆڕی قومار
ئەی بەختیاری لاسار لای زۆربەی خاوەن ئەفکار
ئەمڕۆ پاوەن و دۆلار بوونە سەرچاوەی ئەسرار

1950/09/02


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).