ئەی خوا تو خوا بە لوتفت چاری کاری من بکە
Appearance
ئەی خوا تو خوا بە لوتفت چاری کاری من بکە | مەڵهەمی ڕەحمەت ئە زامی جەرگی زاری من بکە |
عاجز و غەمگین و بێ کەس دەس بە ئەژنۆ قۆڕ بە سەر | بێ دەر و بێ مەلجەئم، یا ڕەببی چاری من بکە |
ڕێگە بۆ هیچ کوێ نییە هەرچی دەرە بەسراوە لێم | تۆ دەوایی دەردەکەم، پەروەردگاریی من بکە |
وشکە گوڵزاری نیشات و مەزرەعەی ژینم خوا | تۆ بە هەوری لوتفەکەت ڕەحمێ بە زاریی من بکە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|