ئەی خاکی وەتەن قوڕ بەسەر و بێ سەر و پا خۆم
Appearance
| ئەی خاکی وەتەن قوڕ بەسەر و بێ سەر و پا خۆم | بۆ بێکەسی ئەم ئەهلە دەسا شێتی جەفا خۆم |
| گیراوە وەتەن بۆ وەتەنم غەرقی فەنا خۆم | پەس تر لە هەموو بەد سیفەتی بەندی بەڵا خۆم |
| دوور کەوتەو و ئاوارە لە هەر قەوم و برا خۆم | |
| ئەی خاکی وەتەن بۆچی نەما غیرەتی شێران؟ | ئەی خاکی وەتەن بۆچی نەما بەزمی دلێران؟ |
| کوا سەڵتەنەتی خێڵی بەبە و شاکەل و شیروان؟ | بۆ مەسڵەخی پڕ خوێنی ئەسیرانە لە زیندان؟ |
| دەک لاڵ و کەڕ و، کوێر و کز و شێخ و مەلا خۆم | |
| ئەی کاغەزی تەرفیعی وەتەن بۆچی دڕاوی؟ | ئەی ڕەونەقی بازاڕی وەتەن بۆچی نەماوی؟ |
| ئەی خەنجەری شیروانی وەتەن بۆ چی شکاوی؟ | ئەی خاکی وەتەن چوونکە وەها شوعبە کراوی |
| گەر شینت نەکەم ڕووڕەشی دیوانی خوا خۆم | |
| بۆ سەر کزی ئەم هۆزە دڵ و جەرگ برینە | بۆ ژینی وەتەن چاوی خیرەد پڕ لە گرینە |
| بێ شێرییە ئێستە کە وەها بێشە حەزینە | نووری بەسەری ئەهلی هونەر تانەیێ شینە |
| بێ ئالەت و شمشێر لە مەیدانی وەفا خۆم | |
| ئەی خاکی وەتەن بۆچی وەها کوێر وەجاخت؟ | پەژمردە و بێڕەنگە هەموو چیمەن و باخت؟ |
| پڕ لە ستەم و زوڵمە یەقین دەربەن و شاخت | ئەی خاکی وەتەن ویردی شەو و ڕۆژە لە داخت |
| بۆ بێکەسی ئەم خاکە دەسا ڕەنج بە هەوا خۆم | |
| قانع وەرە ئەمجارە دە غەوغایێ بەپا کە | بۆ خاکی وەتەن فەرزە بەدڵ ڕۆح بە فیدا کە |
| پیراهەنی بەدناوی بە نامووسی کەوا کە | سەف بگرە بە کوردان و لە چۆپییۆ سەما کە |
| ئەو وەختە بڵێ خاوەنی هەر عەیش و سەفا خۆم | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|