ئەی حەسەن ئەی ساحەبی وەجهی حەسەن
Appearance
ئەی حەسەن ئەی ساحەبی وەجهی حەسەن | مەزهەری فەرمایشی جەددولحەسەن |
یانی فەرموویە ئەگەر خێرتان دەوێ | اُطلُبُوةُ مِن ذَوي الوَجةِ الحَسَن |
تا دەمێنم دەست لە تۆ هەڵناگرم | پارەپارەم کەن بە سەیفی بولحەسەن |
هیچ و پووچە قیل و قالی موددەعی | گشتی بێ ئەسڵ و پڕوپووچ و قسەن |
چەندە پێم خۆشە ببینم دوژمنت | پێ لەسەر کورسی و لە گەردندا ڕەسەن |
جاربەجار بانگ کەم بە تورکی پێی بڵێم | کێیفن ئەحوالن ئەفەندیم نەینسەن؟ |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|