ئەی حەددی کبریات وەرای فەهمی ماسیوا

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی حەددی کبریات وەرای فەهمی ماسیوا  (1936) 
by ئەدەب
ئەی حەددی کبریات، وەرای فەهمی ماسیوا وەی حەسری ئیعتیلات لە وەهمی مە، ماوەرا
چ بکەم! ئەگەر نەکەم سەر نامە، بە نامی تۆ چ بڵێم! ئەگەر نەڵێم سەر دەفتەر: هُوَ العُلا
ئەووەڵ ئەتۆی و ئاخر ئەتۆی، هەرچی هەی، ئەتۆی نەت ئیبتیدا لە ئەووەڵ و نەت ئاخر، ئینتیها
خەللاقی ئینس و جانی و ڕەززاقی دام و دەد سەتتاری عەیب پۆش و خەتابەخشی ذو العَطا
تۆی سانیعی بەدیع، لە یەک قەترە ئاوی خام چەندین هەزار چیهرە، دەکەی: یەک لە یەک جودا
تۆی موبدیعی موحیتی سەماواتی سەرنگوون تا کەشتی کەواکیب تێدا بکەن شەنا
سەتح و فەزا؛ ئەگەر بە نەزەر پڕ مەئاسیرن لا شَيء غَير ذاتك في السَّطح و الفَضا
گەر دوو جیهان بە زدی قەزا، مشوورەت بکەن لا يقضي المقتدر إلّا بما قضَی
گەر نۆ سیپهیر و حەفت زەمین ببنە یەک زبان یەک زەڕە، کەی سەنای سیفاتت دەکەن ئەدا!
خوانێکە نیعمەتت، بە سەراپای دوو جیهان لەو خوانە، هەرکەسێ بەقەدەر قیسمەتی دەبا
تۆی خالیقی غەفوور و ئێمە عەبدی پڕ قسوور تۆی ساحێبی عەتا و ئێمە: قاڵبی خەتا
گەر تۆ، گوناهی ئێمە نەبەخشی، بە عەفووی خۆت کێی دی هەیە بچینە پەناهی بە ئیلتیجا؟
غەیرەز ئەوەی موقەڕەڕە، بە حەقیقەت ئەدەب کوا تاعەتێ کە بیبێ بە ڕۆژی جەزا؛ سزا!
خۆت دەستگیری گومڕەهـ و عاسی، بە ڕەحمی خۆت هەر خۆت مەگەر ئێمە، لە مەعاسی بخەیتە: لا

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse