ئەی جەوان ئەو بەدری حوسنە گەر ببینی شەو لە خەو
Appearance
| ئەی جەوان ئەو بەدری حوسنە گەر ببینی شەو لە خەو | فیکری بیکری نازەنین و ماهـ جەماڵت کەی دەبێ؟ |
| حەنزەلی دەستی بلوورینت لە شەککەر خۆشترە | باسوق و حەلوا بە زەوقی جوێنی تاڵت کەی دەبێ؟ |
| باعیسی ژینم ئومێدی وەسڵی تۆیە بتگەمێ | پێت بڵێم سا بمکوژە خوێنم حەڵاڵت کەی دەبێ؟ |
| گەرچی ئومێدی ویساڵت قووەتە بۆ جان و دڵ | هەم تەرازووی لەززەتی شەرتی بەتاڵت کەی دەبێ؟ |
| پادشاها سابیری عومرێکە دەربانی دەکا | داخیلی خوددامەکەی سەفی نەعالت کەی دەبێ؟ |
| دولبەرە مەست و فەلەک کەڕ، بەختی شوومت خەوتووە | سابیری نەفعی شکات و عەرز و حاڵت کەی دەبێ؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|