ئەی جوانان
Appearance
| ئەی جوانانی بێکەس و بێ دەر | ئەی جوانانی قوڕ بە شان و بە سەر |
| بۆ شکا خەنجەرت بە تۆپزی قیر؟ | بۆ نەما شۆرەتت لە بەحسی هونەر؟ |
| عەیبە بۆ ئەسپی سەرکەشی مەیدان | بێنموودە لە حاستی وشتری لەڕ |
| من نەڵێم تۆ بڵێ بە مەزهەبی خۆت | کێ دەڵێ خۆشە حەڕڕوفەڕڕی سەقەر |
| وەرە سەر سەیری ئاو و کوێستانم | نەرگس و یاسەمین و سووسەنی تەڕ |
| چۆنە شۆرباوی لاقە کوللەی وشک | تا پڵاو و کەبابی گورچکی مەڕ! |
| لەززەتی گۆشتی کەڵ چلۆنە لە لات | تا تەڕافەی قەبیحی وشتری گەڕ!؟ |
| کوردە وەڵڵا عارە بۆ وەتەنت | بووی بە مەحکوومی (...)کانی قەجەر |
| قانعا داخی کوردەکان زۆرە | نایەتە ڕیزی گفتوگۆی دەفتەر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|