ئەی تەبیب ئەی مەحرەمی ڕاز و مەسیح ئاسا نەفەس
Appearance
| ئەی تەبیب ئەی مەحرەمی ڕاز و مەسیح ئاسا نەفەس | تۆ وەرە سەیری کە، ئیحسانە، عیلاجم چوو لە دەس |
| گوڵشەنی حوسنت بپارێزە لە ئاهی پایزم | مومکینە فەسڵی زمستان خۆشە شەمع و شەوچەرەس |
| تۆ کە سوڵتانی بپرسە حاڵی مەزڵوومان چییە؟ | وا کە وەستاون لە دەورت موشتەکا و مولتەمەس |
| ئەی تۆ لوقمانی حەکیم و من نەخۆش و بێ هەوس | بۆ خودا چارت نەکردم وا عیلاجم چوو لە دەس |
| ڕۆژی شینم دێیە سەر قەبرم ئەڕێژی ئەشکی سوور | فائیدەی چی کێلی قەبرم تەڕ بکەی یا خار و خەس |
| بولبولی دڵ بۆ تەماشایێکی باغی ڕووت ئەوا | نەوعە کردارێ ئەکا هەر وەختە بشکێنێ قەفەس |
| دەستی ئاهم تا بگاتە دامەنی ڕووی زەحمەتە | سا خودایە تۆ بکەی کارێ کە بیهێنێتە دەس |
| خوانەکا بەو ڕۆژە ئەو چاوانە وەرگێڕی ئەتۆ | گشت موسوڵمان وەرگەڕێن و دین لەبن بێنێ هەرەس |
| سابیری ڕۆژ و شەوی خۆشی لە عومری خۆی نەدی | بەزمی ڕۆژی ناڵەناڵ و ئەشکی چاوی شەوچەرەس |
| سابیری دونیاپەرەستی و نەوجەوانی تابەکەی؟ | غافڵی تا کێوی عومرت ناگەهان دێنێ هەرەس |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|