Jump to content

ئەی تازە جوان پیر بی ئەو شێوە مەشێوێنە

From Wikisource
ئەی تازە جوان پیر بی ئەو شێوە مەشێوێنە (1934)
by ناری
309451ئەی تازە جوان پیر بی ئەو شێوە مەشێوێنە1934ناری
ئەی تازە جوان پیر بی، ئەو شێوە مەشێوێنە بنیادی هەموو دینی، یەک دەفعە لە بن بێنە
بۆ شەمعی ڕوخی خۆتە، تۆ پووشی هەموو عالەم یەک بارە وەکوو جەرگی پەروانە بسووتێنە
وا فاشی بە تەرسایی، مەشهووری بە عیسایی ئیعجازی مەسیحایی، خۆڕایی مەفەوتێنە
بازاڕی خەیاڵاتی من بۆیە وەها گەرمە ئەو یارە کە وا تاقە، ئەمڕۆ کە غەزەل سێنە
سەودایی مەهی میسرە، ئەی نەفسی عەجووزی من چون نەقدی ئەمەل پەشمە، زوو بێنە، دە زوو بێنە
چەن ساڵە لە نێو کێوی هیجرانی بەڵادا دڵ وەک بەرخی بەبێ ساحیب، بێ باس و سەروشوێنە
هێند چەرخی قەزا تیری هیجرانی لە ناری دا بێچارە لە سەر تا پێ، لیباسی هەموو خوێنە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.