ئەی بە سوورەت نووربەخشی ئافتاب و کەوکەبی
Appearance
| ئەی بە سوورەت نووربەخشی ئافتاب و کەوکەبی | وەی بە لێوانی مەسیح ئاسا شیفابەخشی تەبی |
| چاوەکانت مەستی نازە یا لە خەو هەڵساوە یا | مەستی مەی یا خوێن ڕژانی عاشقانە مەتڵەبی؟ |
| حەیدەری چاوت بە زولفەققاری ئەبرۆ ئەی سەنەم | خەیبەری دڵمی لەبن هێناوە شار و مەکتەبی |
| تا بە موغناتیسی چاوت ئاسنی دڵ جەزب ئەکەی | ڕۆحی عالەم پەڕڕەکایە تۆ میسالی کەهرەبی |
| کاشکی من نام و نیشانی تۆم ئەزانی ماهڕوو | تۆ کە شازادەی عەجەم یا کورد و ڕووم و عارەبی |
| خۆ بە ڕووترشی لە تۆ دوور ناکەوم ئەی خووبڕوو | وەک مەگەس سەدجار دەرمکەی دێمەوە شیرین لەبی |
| بێ بەڵا بی سەرفی سرکەی ڕووت ئەکەی بۆ ئاشنا | ڕووبەڕووی بێگانە وەک ئەسکەنجەبین خۆش مەشرەبی |
| تا هەناسەم عەرز و حاڵی دڵ نەباتە بەر دەمی | کەی عیلاجی زوعفی قەلبی من ئەکا غونچەی لەبی؟ |
| بۆ گرووهی عاشقان نابێ لەمەولا ڕاحەتی | تا بە دوو جەللادەوە تۆ حاکمی ئەم شارە بی |
| سابیری ئازا سەری تەسلیم لە بەر پێی دابنێ | تا لە سایەی یارەوە ڕۆژێ بە ساحیب بەهرە بی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|