ئەی بەهەشتی ڕوو بە حەققی ئەو جەماڵ و شێوەیە
Appearance
| ئەی بەهەشتی ڕوو بە حەققی ئەو جەماڵ و شێوەیە | ئیلتیفاتێ کە، بە چاوی تۆ کە عەقڵم لێوەیە |
| ئەی مەسیحالەب بفەرموو دەفعی ئازارم بکە | مەڵحەمی زامی دڵم مەعلوومە ئەو دوو لێوەیە |
| تا لە باغی ڕوویی تۆ عەناب و سێوم دی بە چاو | دڵ نەخۆشە هەر خەیاڵی ئەو عەناب و سێوەیە |
| مەیل ئەفەرمووی تێبگەی ئەحواڵی دەردم دوور لە تۆ | هەر سەری موویی وجوودم سەد برینی پێوەیە |
| زوعفی قەلبی ئێمە دەرمانی بە لوقمان ناکرێ | چونکە موشتاقی گوڵ و گوڵزاری حوسنی ئێوەیە |
| تا بە لەفزی نەرم و شیرین ماهڕوو بانگم نەکا | هەر وەکوو فەرهاد ڕەنج و مەسکەنم ئەو کێوەیە |
| چیم بەسەر دوختوور و ئەجزاخانەوە ئەی گوڵبەدەن؟ | چونکە دەرمانم گوڵی گوڵزار و حوسن و شێوەیە |
| سابیری بیمار و دڵسووتاوی دووری دولبەرە | هەر بە داخی پوڕتەقاڵ و ناسکە هەرمێوەیە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|