ئەی برا کوردەکانی ئاوارە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی برا کوردەکانی ئاوارە  (1952) 
by فایق زێوەر
ئەی برا کوردەکانی ئاوارە عەرزی ئێوە ئەکەم ئەم ئەفکارە
لە کوڵی دڵمەوە بەسۆزی جگەر دێتە دەر ئەم سەدایی هاوارە
با هەموومان لە خاکی کوردستان ڕێک بخەین کۆمەڵێکی غەمخوارە
غایەمان ئیتتیفاقی خۆمان بێ میر و ئاغا غەنیی و بێ یارە
یەکدڵ و یەکزوبان و ئازابین بۆ تەرەققیی وڵاتی بێچارە
ئەی براکانم، ئەی عەزیزانم دڵ لە داخی وەتەن بریندارە
عەسری بیستەم جیهانی ڕۆشن کرد کەچی بۆ ئێمە وەک شەوی تارە
عەیبە چاومان لە خوانی خەڵقی بێ بۆ مڵ و مووشی نەفسی بێکارە
ئەجنەبی فائیدەی نییە بۆمان بەڵکو وەک ئەژدەهای بریندارە
کورد لە سایەی کەسا بەپیاو نابێ کێ بەتەنگ کێوەیە ئەوەش دیارە
ئێمە خۆمان ئەگەر مونەووەر بین تێ ئەگەین دەورمان هەموو مارە
سەد ئەسەف بۆ هەموو بەجێ ماوین سەد ئەسەف بووینە پیاوی ئەو خوارە
چەندە ناخۆشە لام نە نیمانە نە حکوومەت، نە شاهی خونکارە
چەندە ناخۆشە لام لە گوێم نایە دەنگی تۆپ، گرمەگرمی تەییارە
ئەوە بۆ چ والە ئێوە قەوماوە جاهیل و دوودڵی حوکمدارە
وەرن ئەی لاوەکان دەخیلتان بم دڵی میللەت هیلاک و بیمارە
زووبەزوو عیللەتی تەداوی کەن وەک پڕۆفسۆر کە لەش ئەکا چارە
گەر نەجاتی نەدەن، ئەوا ئەمرێ ئەم وڵاتە عەزیز و نازدارە
وەرن ئەی لاوەکانی کوردستان پشتیوانمان خودایی جەببارە
سەربەخۆیی بخەینە بەرچاومان یەک کەوین هەر کەسێ کە هۆشیارە
جەژنی میللی نزیکە بۆ ئێمە نەک بەگوفتار، ئەویش بەڕەفتارە

1940/01/01
ئاڵتوون کۆپری


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).