ئەی بتخانەکەی لای دەربەنی خان

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی بتخانەکەی لای دەربەنی خان  (1965) 
by مینە جاف

بۆ بتخانەکەی لای دەربەندیخان

ئەی بتخانەکەی لای دەربەنیخان بینایی وێرانەی سەرچەمی سیروان
تۆ خوا پێم بڵێ تۆ دەسکاری کێیت ڕەمز و بناغە و یادگاری کێیت
کێ کردووییتی بۆ چی وێرانەی بۆ چی کاول و بایەقوش خانەی
تکات لێ ئەکەم بمدەرۆ وەرام خاس تێم گەیەنە لێت بووم سەرسام
هاتە ئە زووان بینای وێرانە وەرامی دامۆ بەم بەیانانە
وتی برا گیان بۆچ ئاگرت دام بۆچ توێژی زامی توێژ بەسەت لادام
لە من مەپرسە سەیری ئازام کە سەیری هەیکەلی ناوی بینام کە
بڕوانە مەعنای قەڵای شەمیران جا باش تێ ئەگەی لە ئێمەی وێران
قەڵای شەمیران قەڵای شا و میران نیشتمانی تەخت جێی ئقلیم گیران
ئەم هەیکەلانەی پێی ئەڵێن بتن گشت وێنەی شاهان بڵند هیممەتن
وێنەی شەهەنشا و میرانی کوردن ڕەمزی شێرانی ڕۆژی نەبەردن
من بتخانە نیم جێگەی شاهانم نشینگەی تەختی جەمشید جاهانم
ئێوە لە مێژووی پێشوومان وێڵن هەر وەکوو کوێری بینایی لێڵن
لە بەر بێ عیلمی سەرتان سڕماوە ناوی ئێمەتان بتخانە ناوە
من و پەیکوڵی و قەڵای شەمیران ئێستە بەم ڕەنگە وا بووین وێران
ماوا و مەکانی تاجداران بووین قەسری سەڵتەنەت شەهریاران بووین
جێی بەزم و تەدبیر شا و وەزیران بووین لەشگرگەی لەشکر سەر ئەمیران بووین
ناوم شانشین قەومی کوردان بوو شاهم حاکمی گشت کورد زوان بوو
حوڕ و سەربەست بوو بێ پەروا و دڵشاد لە ئێشی زوڵمی دوژمنان ئازاد
گەردشی گەردوون دوونی ستەم جۆ تێکی دا دەزگای شاهانە و شکۆ
دوژمنی شاد کرد بە خاک و ئاومان ناوی گوم کردنین بتخانەی ناومان

1946


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).