ئەی بادی سوبحدەم؛ کە بکەی بەو گوزەر، گوزەر
Jump to navigation
Jump to search
ئەی بادی سوبحدەم؛ کە بکەی بەو گوزەر، گوزەر | جارێ بدە بەیاری لەمە بێ خەبەر، خەبەر |
لەو حاڵی زاری مە، کە بپرسێ بەئیلتیفات | عەرزی بکە: نەماوە لەمەی بێ ئەسەر؛ ئەسەر |
وەختە وەکو شەکەر، لە نمی دیدە، ببمە ئاو | لەو دەم کە نامژم لە لەبی گوڵشەکەر؛ شەکەر |
لەو گوڵشەنی جەمالە، کە خۆم باغەوانی بووم | باعیس چ بوو، کە بوو دڵەکەی دەربەدەر، بەدەر؟ |
عرمرێکە من لەسایەیی ئەو نەخلی قامەتەم | نەمدی قەتم لە سەرووی قەدی پڕ سەمەر؛ سەمەر |
چەندم جەفای تۆ دی و چەندت ستەم کە کرد | نەتنیشتە دڵ، قەتت لە منی خاکەدەر، کەدەر |
حاشا؛ من و لە خاکی دەرت عەزمی ئیرتیحال | ئەمن و جەلایی مەوتەنی خۆم، ئەلحەزەر، حەزەر |
جەوری بتان، بەحوکمی قەزا، بۆمە عاشقان | خۆشە، بەڵا نەوەک بەهەموو دەم قەدەر، قەدەر |
پێوەم ئەدەب سەرێ لە هونەر من کەنارەکەم | ئەز بەس کە بێ هونەرییە، لە لای بێ هونەر، هونەر |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|