ئەی ئەو گەورانەی کە فەن ئەزانن
Appearance
| ئەی ئەو گەورانەی کە فەن ئەزانن | بە تەیارەتان لە ئاسمانن |
| یاخۆ بە جەزبی قووەی کارەبا | ڕادیۆتان پەیام بۆ گێتی ئەبا |
| ئەم «فەندەڵ فێڵە» کەڵکێ ناگرێ | بەشەر بە فەنی بۆمباتان ئەمرێ |
| ئەگەر ڕاست ئەکەن چشتێ بێننە ناو | نەفعی عالەمی تێدابێ تەواو |
| ئەم هەموو گیادار لەناوبردنە | هەموو بۆ هەوڵی زگ تێر کردنە |
| هەرچی کە نەبێ چاری ئەکرێ | برسیەتیە کەس بەرگەی ناگرێ |
| سا ئەگەر ئازان چشتێ بێننەدی | بنیادەم ئیتر بێ خواردن بژی |
| ئەوسا نە شەڕ و نە هەرا دەبێ | ئەم خەڵکە تێکڕا وەک برا دەبێ |
| نامەوێ چاری مردن بکرێ | مەرگ نەبێ دنیا ئەمەندە ناگرێ |
| ئەوی کە خواردن بە عەیب ئەزانێ | ئازایە هەڵکا ڕۆژێ بە نانێ |
| بەڵان ئەگەر بێ و خواردن نەمێنێ | کۆنابێتەوە دوو کەس لە شوێنێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 775
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|