ئەی ئەمن قوربانی خاکی خانەقات

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی ئەمن قوربانی خاکی خانەقات  (1934) 
by ناری
ئەی ئەمن قوربانی خاکی خانەقات قوتبی کامیل، مورشیدی شیرین سیفات
شاهی تەختارایی موڵکی مەعریفەت شەمعی پڕتەوبەخشی ئەربابی نەجات
لایەقی ئەمڕۆ لەبۆ تەفسیری «نوون» شاریحی بۆ «مائیدە» و سوورەی «بەرات»
شک نییە مەنزووری زومرەی ئەولیام گەر بگا دەستم بە داوێنی کەوات
ساعەتێ گەر دەس بدا فەیزی حوزوور یەک دەقیقە قیمەتە بۆ سەد سەعات
ئانی ئەو نادەم بە سەد ئانەی ڕەواج سانیەی نادەم بە سەد کاسەی نەبات
تۆ بە دڵ کانی وەفا، من بێوەفا بێوەفایی من بە قوربانی وەفات
ڕوکنی ئادابی شەریعەت تا ئەبەد مونهەدیم نابێ بە تەئویلاتی لات
وا لە گەردشدا وەکوو پەروانە دڵ مایلی سووتانە، بۆ شەمعی لیقات
شافییە بۆ دەردی بێکەس یادی پیر کافییە بۆ بێنەوا، گەنجی لەقات
بۆ کەسانێ کەسبی هاتی بوو کەهات بۆ یەکێ وەک من نەهاتی بوو، نەهات
نەزمی بیری وەک گوڵی بێ ئاو و سیس ڕەغبەتی فەوتاوە لای ئەهلی وڵات

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse