ئەیلوول هات گوڵزار ئای لوول و مەلوول
Appearance
| ئەیلوول هات گوڵزار ئای لوول و مەلوول | گەڵاڕێزانە و تۆز و گەردەلوول |
| داخم ئەو داخە درەختی بێ بەر | گەڵای ناوەرێ و وا ئەیباتە سەر |
| ئەوانەی کەوا بەرمان بۆ ئەگرن | زستانیان لێ هات لە سەرما ئەمرن |
| ئای وەیشوومەی شووم چەندە بێباکی | گیا و گوڵ ئەمرێنێ و پێی فەرەحناکی |
| لایێک فەرتەنەی هەوایی هەوا | لایێ سەرزەمین وا پیاو پیاو ئەخوا |
| جاران هەر زەنگی باربار پیاوخۆر بوو | ئێستا مەدەنیش فێر بوون، وا زۆر بوو |
| ئەوان زۆردارن با بڵێین گەڕ ئەکەن | بۆ موستەعمەرەی زۆرتر شەڕ ئەکەن |
| ئەی ئێمە بۆچی وا تێک هەڵەچین | بە بێ شیر، وەک شێر لەپڕ هەڵەچین |
| لەباتی ئەوەی دەستی یەک بگرین | لە بارەگای خوا تێر بۆ یەک بگرین |
| جامیعەیێک بین تێکڕا عێراقی | قەومێکی ڕاقی نەوەک فیراقی |
| بەڵکو پێکەوە بە خۆشی بژین | بە دووبەرەکی بۆچ بکەوینە قین؟! |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 840
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|