ئەیانگوت جاران بۆ ماران گەستوو
Appearance
| ئەیانگوت جاران بۆ ماران گەستوو | تریاک لە عێراق بۆ شاران ئەچوو |
| ئێستا ئەمەندەی مار تێ خزاوە | تریاکی ماران تۆوی بڕاوە |
| بەڵام تریاکی کێشان بێ کێشان | کە بە دوکەڵی زۆر کەڵی پیشان |
| زۆر کەس سەرمەستی بەنگە دەبەنگە | فەقیر و هەژار تیاچوو بەم ڕەنگە |
| بەڵام بۆ ئێمە دەور گۆڕاوە | ناوی سووکیمان لەسەر نەماوە |
| خۆرمایێکمان بوو وشکی مشک مژە | کە پێیان ئەگوت: خورمای کوردکوژە |
| ئێستا کوردکوژە بووە بە زوهدی | برایەتیەکمان بۆ هاتۆتە دی |
| بەڵام کورد هێندە خورمای خوش ئەوێ | لە هەر شوێنێ بێ شوێنی ئەکەوێ |
| تەرسی کەرەکەی جەجاڵ خورمایە | بۆیە ئەمەندە کوردی لە دوایە |
| گەزۆ بە قەومی مووسا دراوە | ئێستا لەم خاکە بۆ ئێمە ماوە |
| گەزۆ و دۆشاو و خورمامان هەیە | ناڵەی دەم تاڵی ئیتر تا کەیە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 833
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|