ئەڵێن سەردەمێ شیعر باو بووە
Appearance
| ئەڵێن سەردەمێ شیعر باو بووە | شاعیر یا بەناو یا بەدناو بووە |
| هەندێ پادشا شیعری ویستووە | ڕەجای شاعیری زۆر جار بیستووە |
| ئەڵێن ڕوودەکی لە لای سامانی | لە ئەندازەدا نەبوو سامانی |
| بە قەسیدەیێک ئەمیری سوار کرد | بە لەشکروە بۆ «بوخارا»ی برد |
| زۆر شاعیری تر لە برسا مردوون | یا لە زیندانا دوساخیان کردوون |
| خۆ هێجگار ئێستا شیعر بەڵایە | سەرقەڵەمانەی تف و تێڵایە |
| جایزەی جاران بووە بە جزیە | دەروونی شاعیر هەر چزەچزیە |
| نە گوزەرانە نە کار و کەسپە | جەرگ و هەناوی پڕیە لە کسپە |
| «اثیرالدین»ی ئەومانی ئەڵێ: | کە شاعیرت دی ڕاکە لێی هەڵێ |
| «ظهیری»یش ئەڵێ: لە دەست شیعر داد | هونەر لە عێراق زۆر عەیبە فریاد |
| ئەمانە دادیان لە دەست دنیایە | شیعری بە شعوور ئیلهامی خوایە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 949
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|