Jump to content

ئەڵێن جەژنە هەموو عالەم خەریکی بەزم و ئاهەنگە

From Wikisource
ئەڵێن جەژنە هەموو عالەم خەریکی بەزم و ئاهەنگە (1967)
by ناتیق
306342ئەڵێن جەژنە هەموو عالەم خەریکی بەزم و ئاهەنگە1967ناتیق
ئەڵێن جەژنە هەموو عالەم خەریکی بەزم و ئاهەنگە لە خەڵوەتخانەی خەمدا من نەبێ کە دڵم تەنگە
لە هەرلایەک ئەبینی نازەنینانی پەریزادە لە هەر سەیر ئەکەی سیمین تەنانی شۆخان و شەنگە
لە لایە عیشوەیی ساقی زڕەی فنجانی زێڕینە لە لایە نەغمەیی موتریب لە لایە بەربوت و چەنگە
لە لایە جەژنە پیرۆزە سەدای بەرزی حەریفانە لە لایە بانگی نۆشانۆش لە لایە زەنگە
لە لایە دەستە دەستە دەست لە مل دەم لەناو دەما بەناوی جەژنە پیرۆزە خشپەیی ماچی بێدەنگە
لە لایە ناز و عینوانی بوتانی ماهـ ڕوخسارە هەڵەبجە بێ درۆ ئەڵێی مانی وو ئەرژەنگە
لە سایەی لەشکری خەت و خاڵ و حوسنی جیهانگیری نیگاری نازەنینی من شەهێکی ساحێب ئەورەنگە
لە سیلکی مەهوەشانا سەیر ئەکەی ئەو شۆخە شیرینە لە توغرای توڕەیی میشکینەوە سەلار و سەرهەنگە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).