ئەڵێن تەنگانە خۆشی لەدوایە
Appearance
| ئەڵێن تەنگانە خۆشی لەدوایە | باوەڕم وایە فەرمودەی خودایە |
| بەڵام سەبری خوا ئەڵێن چل ساڵە | من مانگێ ناژیم بەم حاڵە تاڵە |
| خۆ من بە تەنیا داخی خۆم نییە | نازانم خواستی خوایی بە چییە |
| بەجارێ باری نەگبەتمان بۆ هات | گەرما و گرانی ڕووی کردە وڵات |
| جوولەکە جاران هامانیان ئەکوشت | ئێستا لە عەرەب بەردیان گرتە مشت |
| سا خودای عەرەب تۆ بیتو قوربان | وابکە ببێتە جوولەکە قڕان |
| جارێ جاڕیان دا بەراز بکوژرێ | کێ گوێچکەی هێنا پارە وەرگرێ |
| خۆزگە جارێکیش بۆ جوو ئەدرا | لە ناو ئێمەدا تۆویان ئەبڕا |
| هیچ باوەڕ مەکەن زەمانە وا بێ | سووی تەڵە ڕێشیان لە بیر نەمابێ |
| ئەوی کە بە جوو ئەکرا لە پێشا | پیاوی بە ویجدان جەرگی دە ئێشا |
| چەرخی فەلەکە کە سواری دەبین | گا لە سەر، گاهێ لە خواری دەبین |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 933
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|