ئەڵێن بێستوون عەشق لە بنی کەند
Appearance
| ئەڵێن بێستوون عەشق لە بنی کەند | فەرهاد شۆرەتی زۆری بازووی سەند |
| ڕۆستەم کەرێ بوو لە سیستان دا | فیردەوسی ئەوی بە «یەل» نیشان دا |
| عەنتەری پێ پان، مێمڵی خڕنووک | چۆن داستانی کەوتوەتە کەرکوک |
| فەقێ حەمدێ بوو لە دارەشمانە | هەرچی هەڵدەسێ ئێستا بابانە |
| ئەتگوت هەورامان، هەی هەورە ئامان | هەورە تریشقەت وا لە ئاسمان |
| لەلایان وابوو کە سان بجمێ | بە ڕم حەساری بەغدا ئەڕمێ |
| ئەڵەمان لە پێش شەڕی گەورەدا | ئەیانگوت لەگەڵ ئاسمان دەور ئەدا |
| هەر «ئەلئەمان» بوو لەدەست ئەڵەمان | کەڵەمە کرا وێنەی گای تاڵان |
| هەر چەند کە ئەمڕۆ پەتی پچڕاوە | پچر پچڕە، لا هەڵپچڕاوە |
| ئەمساڵ «کریسمیس» کەوتە ناو جەژنان | زاتەن دەمێکە میلادە ساڵمان |
| «پواسون، داوریل» کۆن بوو لێی تێر بووین | کەرنەڤاڵ ما بوو، وا ئەویش فێر بووین |
| دیسان بەمانەیش ناحەسێینەوە | ئەچینە بەغدا هەروا دێینەوە |
| مەترسن لە شەڕ کە شەر ئاوسە | کە زستان ڕۆیی بای دار ئاوسە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 589
1940/01/04
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|