ئەڵێن: جەهەننەم لە ژێر زەمینە
Appearance
ئەڵێن: جەهەننەم لە ژێر زەمینە | بە ئاگری ئەوە ئەو گەرما و تینە |
ئەی خۆ ڕەشەبا کە لە بەرزییە | گوایە بوارەی کونی دەرزییە |
هێجگار ئەو عەیشی ئێمە تاڵ ئەکا | بە تۆز و غوبار چاو بەدحاڵ ئەکا |
ئەم شارەی ئێمەی کردووە بە «مەکۆ» | هەرچی دێت بڕوا، بانگ ئەکا مەڕۆ |
فێری فیشاڵی وەهامان ئەکا! | فەلەک لە دەستمان بەرد بە با ئەکا |
ئەم بایە ڕەنجمان ئەدا بە بادا | با، با نەیکەینە، سەر لە هەوادا! |
تاوتاو کە هەتاو لێمان دێتە ناو | هەناومان ئەکا بە شێلمی پیشاو |
کەچی بە سەرمایش «کەسیرە» ئەبین | بایێکی لێداین لە «برە» ئەچین |
نازانین بەرگەی هیچیان ناگرین | گا کلکی لێداین، ئەکەوین، ئەمرین |
هێندەیش بە نەفسی خەڕۆمان بایین | هەر لە پەیجۆری خەیاڵی شایین |
هێندە بەرز ئەفڕین باڵمان شل ئەبێ | دوایی شکانی سەر و مل ئەبێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 676
1942/07/23
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|