ئەڵێن: باخەڵت پڕ بێ لە پارە
Appearance
| ئەڵێن: باخەڵت پڕ بێ لە پارە | خزم و بێگانەت لە دەورە دیارە |
| من ئەڵێم دۆستێ کە بۆ پارە بێ | ئەبێ چاوبرسی و گەدا چارەبێ |
| ئەگینە دیارە پیاوی دەوڵەمەند | پارەی خۆی بە کەس نادا بێ گۆبەند |
| دۆست ئەو دۆستەیە بۆ کردەوەی چاک | خۆشەویستت بێ بە دڵێکی پاک |
| دۆستی چاک چاکە و بەرچاوتێرییە | بۆ ئەمری ویجدان گوێڕادێرییە |
| بارانی نیسان دانەی گەوهەرە | فەیزی بۆ بەدبەخت هەر کەوای تەڕە |
| ئیتر وا ئیشغاڵ کەوتەوە سەر کار | خرید و فرۆخت کەوتە ناو بازار |
| یاخوا ماکینەی ڕێوبان نەوەستێ | ڕێی گوزەرانی هەژار نەبەستێ |
| زۆر چەتوون دەڵێن نان وا لە خاکا | بە کرێکاری «چەتە» چت ناکا |
| ئەمجارە پەکمان کەوت لەبەر باران | هەفتەی ئاییندە دەچینە سەیران |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 475
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|