ئەگەر پەنجەرەی تۆ شوشەبەندە
Appearance
| ئەگەر پەنجەرەی تۆ شوشەبەندە | بەرد بهاویە خەڵک، کاری تۆ گەندە |
| کە شەڕەجنێو بکەی لە کۆڵان | دایک و باوکی خۆت ئەکەی بە قەڵغان |
| ئەگەر تۆ ئێشی دەرزی بچێژی | بە سووژن خوێنی خەڵکی ناڕێژی |
| ئەوی ژاری چەشت لە زەردەواڵە | ئیتر هەنگوینی لەدەمدا تاڵە |
| هەیە بە تەفرەی دوو «حۆقە» ساوەر | حەجێ ئەنێتە پێناوی باوەڕ |
| مەئمووری گەورە ئاوە دەکشی | وردەڵەکانمان زیخە ئەنیشی |
| ماسی کە زل بوو ئەچێ بۆ دەریا | ئەژدەهایش بە زۆر بۆ دۆزەخ بریا |
| ئاو لە جێیەکدا کە زۆر بمێنێ | ڕەنگی ئەگۆڕێ و زەروو هەڵدێنێ |
| زەروو خوێنی پیس لە لەش ئەمژێ | «کوڵەوەیبابە» کە پیاو ئەکوژێ |
| ئاخ کوڵەوەیباب، داخ کوڵەوەیباب | جەرگی عالەمت سووتاند وەک کەباب |
| لەم گێتییەدا دەنگی باش باشە | کە لە گۆڕیشدا یارە و وێڵداشە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 732
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|