ئەگەر سەعاتت زۆر دەستی لێدەی
Appearance
| ئەگەر سەعاتت زۆر دەستی لێدەی | ئاخری تێک ئەچێ ئەبێ فڕێی دەی |
| بە سەر دۆستا بێی بە دیارییەوە | لەوە چاکترە کین بشاریەوە |
| کە ئیشێکت کرد زانیت خەتایە | بگەڕێیتەوە بوزورگی تیایە |
| ئەگەر لێبووردی بێ پەشیمانی | ئەنجا لەزەتی عەفو دەزانی |
| ئەگەر بێی بە قین تۆڵە بستێنی | خەوی ڕەحەتی لای خۆت نابینی |
| ئەوە، جنێوت پێ دەگەیەنێ | کەوا جنێوت پێ دەگەیەنێ |
| کە دوو کەس ئاشت بن بە تۆ چاکترە | هەر ڕۆژەی سفرەی لایە حازرە |
| کە سەری هەودای ویجدانت بەردا | ئەم دیو ئەو دیوت زۆر دێ بە سەردا |
| ئەڵێن: پیرێژن بە تەفرە و مەکرە | کەچی جوانەکان کەوتوونە دەورە |
| بورجی پیرێژن هێشتا ماویە | جوانەژن پێشین بەندوباویە |
| ئەیشزانن جێی کەس بەوان نادرێ | دیسان هەوڵ ئەدەن خەڵک نانی ببڕێ |
| ئەوی بە ناحەق نانی خەڵک ئەبڕێ | نەنگەویستی و ترس بۆ خۆی ئەکڕێ |
| بەڵام هەندێ کەس نائەهل و بەدخوون | خۆیان چاوەڕێی دەرکردنی زوون |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 466
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|