Jump to content

ئەگەر زیندانە، گەر دارە، ئەگەر بەند

From Wikisource
ئەگەر زیندانە، گەر دارە، ئەگەر بەند (1936)
by ئەدەب
310013ئەگەر زیندانە، گەر دارە، ئەگەر بەند1936ئەدەب
ئەگەر زیندانە، گەر دارە، ئەگەر بەند بەسە جانا! عەزابی مە، هەتا چەند
بەخەندێکت ئەگەر دڵ خستە پەرواز بەگریانت، دووبارە بەستە ناوبەند
ئەگەر غەمباری جەوری زوڵفەکەی تۆم بەمیهری تەلعەتم سەد هێندە خورسەند
دڵێکی غەمزەدەم بوو، مەحرەمی ڕاز ئەویشت لێم بەسەد شین و ئەزا سەند
بەڕەغبەت دڵ نەکەوتە دامی گێسووت وەرای تەدبیرە، تەقدیری خوداوەند
لە وەختێکی بەعیشقت سەر بڵندم تەمم لێ ناڕەوێ قەت، وەک دەماوەند
شکۆهی گەردنت، لیمۆیی غەبغەب بەنوقرەی خامەوە، سێوێکی پێوەند
بەتەنها هەر ئەمن نیم پایی بەندت جیهانێکت بەتاری زوڵفە پابەند
محاڵە گەر ئەدەب بێ و زیندەگی کا بەبێ ماچی لەبی شیرین، وەکو قەند


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.