Jump to content

ئەگەر دەردم بزانێ دوور لە ڕووی تۆ ئاهـ چ بەربادم

From Wikisource
ئەگەر دەردم بزانێ دوور لە ڕووی تۆ ئاهـ چ بەربادم (1956)
by عارف عورفی
308098ئەگەر دەردم بزانێ دوور لە ڕووی تۆ ئاهـ چ بەربادم1956عارف عورفی
ئەگەر دەردم بزانێ، دوور لە ڕووی تۆ ئاهـ چ بەربادم مەگەر ڕۆژی قیامەت لێت بسێنێ دادگەر دادم
بەبێ شوعلەی جەمالت گیرەوەی دەستی غەم و دەردم کە ڕووی تۆ ببینم ئەوساتە لە زنجیری غەم ئازادم
نەسیحەت مایەی ئازادییە، میحنەت ئەبێ زائیل لە جوانان خۆت بپارێزە وەهای فەرمووبوو ئوستادم
ئەگەر عومرێ وەها بێ تیا نەبینم ژینی بێ ژان بێ برادەر تاکوو ماوم شەرتە من لەم عومرە ناشادم
لەڕووی نادانی بوو ڕووی تۆم موقابیل ماهـ و پەروین کرد غەڵەت بووم جاهیلم لێممەگرە قوربان فەرموو ئیرشادم
ئەمان مردم بەتەنهایی کە تەنها بۆ خوایە و بەس خەفەتبارم بە شەو تا ڕۆژ لە دەردی داد و بێدادم
خەرابەی خانەیی جسمم لەسەر ئەمرۆز و فەردایە ئیتر حاجەت نەما بنکەن بکەن دیوارێ بۆ بنیادم
کە تۆ دوور بی لە ئەربابی فەساحەت فکرت هەڵنەگرێ حەسادەت بۆچ ئەبەی ئەی بێهونەر بە تەبعی خودادادم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).