ئەگەر دێکانی خاوەن بەخت نەبێ
Appearance
| ئەگەر دێکانی خاوەن بەخت نەبێ | شاخی ئەزمڕی وا بۆ تەخت ئەبێ |
| کە عەداڵەت بوو «قەوییان» زەعیفە | زۆر کەم بوو باوی جینسی لەتیفە |
| هێشتا تێناگەین لە چاکی ژنان! | زەعیم خۆی خستە کراسی ئەوان |
| بە هاوار وتم ئاخ، هەور! ئامان | مەیکەرە تاڤگەی زەڵمی هەورامان |
| تەختی هەورامان بەختی هەڵپێکا | کۆی ئاتەشگایان بوو بە ئاتەشگا |
| گەردەشی دەوران ئەم دیوە و دیوە | ئەم خاکە زۆر جار ئەم حاڵەی دیوە |
| من ئەمکوت «زەڵم» ماسی لێ بڕا | کەچی هێند زۆر بوو گونیەکەی دڕا |
| ئۆتۆمبێل چوو، بۆ قەڵادزە | دەچمە سندۆڵان بۆ ڕاوە بزە |
| مەنسووری هەللاج بە چەکە و کەوان | ئۆتۆمبێلی بردە سەر کێوان |
| پێشینان دەڵێن خوا، هەر ئەو خوایە | ئێستاکە بزن وا سواری گایە! |
| بەرازکوژ دووسەد فلس وەرئەگرێ | بۆ بەرازی شار بۆچ نرخ نابڕێ |
| لۆقەنتەچیمان خڕە لامبۆزە | بێ «بسم اللە»یە، چێشتی پڕ تۆزە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 499
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|