ئەگەر تۆ باوکی خۆتت خۆش ئەوێ
Appearance
ئەگەر تۆ باوکی خۆتت خۆش ئەوێ | جوێن مەدە، نەوەک جوێنی بەرکەوێ |
کە ئێشی دەرزیت بێتەوە بەرچاو | سووژن بە خەڵکا ناکەی ناحساو |
مردوو کە شەیتان یەخەی بەرداوە | هەرچی جنێوی پێدا بەدناوە! |
نوێژ بە قەزا بوو دەگێڕرێتەوە | سوحبەتی یاران، چوو، دەبڕێتەوە |
ئەوەی حەقناسە و بە حەق ڕازییە | چ ئیحتیاجی بە شا و قازییە |
زرێی زانینت کە کردە بەرت | تاجی ئەدەبیش بنێرە سەرت |
دڵ ئاوێنە بێ ڕووناک ئەنوێنێ | ئاگاداری بە ژەنگ هەڵنەهێنێ |
لە ئاهـ و نزای مەزڵووم بترسە | ئاهی چەند ماڵی ڕووخاند، بپرسە |
لەوە بترسە لە خوا ناترسێ!! | دەم مەنێرە دەم ئەبلە و ناکەسێ |
بزانە گەوهەر چۆن بە بەرد ئەشکێ | مەرەکەبی ڕەش پێتا ئەلکێ |
هەرچی بە ئاغا و بە پاشام فێرە | ئەوەندە خۆشە هەتاکوو ئێرە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 506
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|