Jump to content

ئەگەر تووبایە وەک تۆ، جەننەت ئارا

From Wikisource
ئەگەر تووبایە وەک تۆ، جەننەت ئارا (1936)
by ئەدەب
309973ئەگەر تووبایە وەک تۆ، جەننەت ئارا1936ئەدەب
ئەگەر تووبایە وەک تۆ، جەننەت ئارا لە شێوەی قامەتی تۆیە؛ نیگارا
چە سیحرێکە! بەدوو زوڵفی چەلیپات کە مەقبووڵی؛ بەئیسلام و نەسارا
لە دڵدا: ئاتەشێکی عالەم ئەفرۆز لە دیدە: گوڵشەنێکی عالەم ئارا
هەتا دوورم؛ دەڵێم دەتگرمە باوەش کە دێمە ڕووبەڕووی تۆ؛ نیمە: یارا
نەهانیی بوو لە دڵدا سۆزی عیشقت لە دوودی سەرمەوە بوو ئاشکارا
بەدیدارت؛ ئەگەر تارێ لە زوڵفت بەموڵکی «کەی» بدەم، یا تەختی «دارا»
بەخوێنی من؛ ئەگەر سەرخۆش دەبی تۆ وەکو جامی سوبوحت بێ گەوارا
لە جەوری تۆ، دڵم نەشکاوە، قەت من عەجەب لەو شیشەیەی نەشکا، بەخارا
دەڵێم: جانا، مودارایەک، دەفەرموێت دەگەڵ عاشق، ئەگەر بووبێ مودارا
ئەدەب؛ بەو غایەتی تۆ پای بەندی بەفریادت بگا شاهی بوخارا


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.