ئەگەر بەڕاستی دۆستی یەک نەبین
Appearance
| ئەگەر بەڕاستی دۆستی یەک نەبین | هەڵکردمان نابێ پێکەوە بژین |
| کە تۆ بە دۆستی خۆتم نەزانی | کاتێکت زانی کە تێم نەهانی |
| بیانووی تۆرانت وا لە دڵایە | ئەڵێی بانێکە و دوو هەوای تیایە |
| کە زانیم دەستت کرد بە جرت و فرت | پێم بڵێی سندان ئەڵێم قوزەلقورت |
| کە تۆ بە سایەی منەوە «بەگ» بیت | بۆچی وا دەکەی پێت بڵێم تۆ چیت |
| کە لە ئاوێنەی دێودا خۆتت دی | ڕۆستەم و دێوی سپی دێتە دی |
| خۆت دا لە قەڵبە بەرگت ئەدڕێ | توندی ڕاکێشی هەودا ئەپچڕێ |
| پیاو لەبەر چاوی ئەسپا وەک دێوە | بۆیە بەو بچووکیە لای ئەسپ خێوە |
| نە لە بەرێمە نە لە پشتێمە | بۆرە سوارم ڕۆ لە جێی گشتێمە |
| هەندێکمان بووینە پەپوولەی زێڕین | ئەسوڕێینەوە لە دەورەی پەرژین |
| ئەنیشینەوە و گورج هەڵدەفڕین | وەک جل بگۆڕین وا دۆست ئەگۆڕین |
| ئەم ساڵ ئەم شارە بوو بە گوڵستان | هاتوونە سەیران پۆلی چاومەستان |
| یاخوا لە فیتنەی چاوی بەد دوور بین | با ساڵێ لە ناو گەلدا ڕووسوور بین |
| خوا بیدا و قەدری یەکتر بزانین | دەستی یەک بگرین لە ئاسمانین |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 604
1940/07/25
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|