ئەگەر ئەو نووری ئیمانەم لە خەو وەختی سەحەر هەڵسێ
Appearance
ئەگەر ئەو نووری ئیمانەم لە خەو وەختی سەحەر هەڵسێ | فیدای خاکی بەری پێی کەم دڵ و گیان و سەرم هەر سێ |
ڕەحم بەم پیرییەم کە ئەی دەخیلت بم نەکەی ئامان | نەبم مەحرووم شەهەنشاها بە حەققی سووڕەتی قورئان |
لە حەسرەت ڕووڕەشی خۆما شەو و ڕۆژ دیدەگریانم | لە ئەعمالی سیەهـ ڕۆژم پەرێشان هەم پەشیمانم |
گونەهبارم بە جۆرێ نامەیی ئەعماڵەکەم بێنە | لە سەرتاپێ لە پێ تا سەر بەجارێ کەیلە تا سینە |
لە دیوانی جەزادا بۆ خوا پشت و پەناهم بێ | ڕجاکاری جوابی قەبر و هەم ڕەفعی گوناهم بێ |
بە سۆزی سینەوە شەرمەندەیی ڕۆژی قیامەت خۆم | نەدامەت خۆم لە ئەعماڵم دووبارە هەر نەدامەت خۆم |
کە ئەمڕۆ ڕۆژی ئازادی دەمی عەفوی گوناهانە | فیدات بم پشتیوانم بە لەڕێی ئەم جەژنی قوربانە |
سەبەب تۆ بووی کە ئیسماعیل نەجاتی بوو لە قوربانی | نەوەی ئەو زاتە شاهی ئەنبیای لێ دێ خۆ ئەیزانی |
نییە پشت و پەناهم ماعەدا ئەو سەروەرە ئیمڕۆ | شەفیعم بە لەڕێی خوادا کە حج الاكبرە ئیمڕۆ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|